مەحموود عوسمان: کالکان مافی ئەوەی نییە دەست لە کاروباری ھەرێم وەربدات
(د. مەحموود عوسمان) چاودێری سیاسی و سیاسەتمەداری کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لێدوانەکانی (دووران کالکان) لە بەرژەوەندی دۆزی گەلی کورددا نییە.
دکتۆر (مەحموود عوسمان) گوتیشی، لێدوانەکەی بێبنەمایە، بەڵام خۆ هەر ئەو نییە، خەڵکی دیکەیش هەیە لێدوان دەدەن؛ خۆی پێویستە باس بکرێت و، قسەیان لەگەڵدا بکرێت؛ وەختی ئەو قسانەیش نییە و، زەرەری هەیە.
(د. مەحموود) گوتیشی، پەکەکە بەبێ سەرکردایەتیی خۆیان ئاو ناخۆنەوە و، دیارە شتێک ھەیە ئەو جۆرە لێدوانەی داوە، ئاخر ئەوان بەبێ سەرکردایەتییەکەیان ھیچ لێدوانێک نادەن؛ دیارە لە سەرکردایەتییەکەیاندا ئاگادارییەک هەیە.
(عوسمان) ئەوەشی خستە ڕوو، (کالکان) مافی ئەوەی نییە دەست لە کاروباری ھەرێم وەربدات؛ ھەرێم پەرلەمان و حکوومەتی خۆی ھەیە، جا باش بێت یان خراپ، نابێت دەستی تێ وەربدەن؛ ئەمەی ئەو باسی کردووە گشتی بێبنەمایە.
kdp
