سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشوازی له رێكخراوێكی ته‌ندروستیی ئه‌مریكی ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لیژنه‌ی ته‌ندروستی روونكرده‌وه كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون و ئاشنابوونه به ره‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له‌و كه‌رته‌دا هه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستییه پزیشكییانه‌شی كه هه‌رێم پێویستیی پێیانه، بۆئه‌وه‌ی كه گه‌ڕانه‌وه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ن هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ دابینكردنی ئه‌و پێداویستییه پزیشكییانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ رێكخراوه‌كه و ئاماده‌ییان بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواری ته‌ندروستیدا، باسی له‌و كه‌موكوڕی و پێداویستییه پزیشكانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستیی پێیانه، به تایبه‌تی له‌و ره‌وشه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه به هۆی شه‌ڕی (داعش)ه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره له هه‌رێم بوونیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پێویستیی به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی لیژنه‌كه‌شی بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و كارئاسانییه‌ك بۆ رێكخراوه‌كه خسته روو.
ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان
