بەھۆی بۆردومانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ١٢ چەکداری داعش کوژران

بەھۆی بۆردومانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ١٢ چەکداری داعش کوژران
بەھۆی بۆردومانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان، لەناوچەیەکی باکوری رۆژھەڵاتی مووسڵ، دوازدە چەکداری داعش کوژران و زیانی گەورەش بە کەل و پەلە سەربازیەکانیان گەیاندووە.


سەعید مەمووزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی پێشمەرگە بنکە و بارەگاکانی تیرۆرستانی داعشیان لە ناوچەی خورسی ئابادی باکوری رۆژھەڵاتی مووسڵ و بەو ھۆیەوە زیانی گەورە بە تیرۆرستانی داعش کەوت.

مەمووزینی روونیکردەوە، بەھۆی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی پێشمەرگە، ١٢ چەکداری داعش کوژراون و چوار تانکی سەربازی داعشیش بەیەکجاری لەناو براون.
Top