شه‌وی رابردوو 40 تیرۆرست كوژران، تا به‌یانی كوژراوه‌كانیان ده‌گواسته‌وه
(عه‌قید نادر خه‌مۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو له شنگال هێرشێكی چه‌كدارانی داعش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنراو دوای ئه‌وه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به خه‌ستی ناوچه‌كه‌یان بوردومان كرد، له‌و بوردومانه‌دا زیاتر له 40 تیرۆرست كوژران و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر تیرۆرستان كه‌وت و تا به‌یانیش چه‌كدارانی داعش به گواستنه‌وه‌ى كوژراوه‌كانیان بۆ ته‌له‌عفه‌ر خه‌ریك بوون.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه گوتیشی: "تیرۆرستان له شنگال زۆر بێهێز بوونه و توانای هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه و به‌رده‌وام پاشه‌كشه ده‌كه‌ن بۆ ناو ته‌له‌عفه‌ر، هۆكاره‌كه‌یشى بۆ به هێز بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و ناوچه ستراتیژیانه‌ی شنگال كه له ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
