پێشمەرگە لە بەنداوی موسڵ هێرشێکی داعشی تێکشکاند

 پێشمەرگە لە بەنداوی موسڵ هێرشێکی داعشی تێکشکاند
چەکدارانی داعش لە گوندی مەسقەلات لە بەنداوی موسڵ ، هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەی سپیلکی هێزی پێشمەرگەش راگەیاند:" لە شەڕەکەدا چەکی قورس و سووک بەکارهاتوون".

عەمید مەرعان مەرعان، بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەی سپیلکی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" کاژێر 5 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارانی داعش لە گوندی مەسقەلات لە بەنداوی موسڵ هێرشیانکرد، بەڵام لە لایەن پێشمەرگەکانی هێزی 3ی بێتواتەی سەر بە فەرماندەی سپیلک هێرشەکە تێکشکێندرا".

بەگوتەی عەمید مەرعان" داعش لە رێگەی هێزێکی پیادەوە هێرشیکردووە، هاوکات لە شەڕەکەدا چەکی قورس و سووک بەکارهاتوون".

سەبارەت بە زیانەکانی داعش، بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەی سپیلک ئاماژەی بەوەدا، چەکدارانی داعش چەندان چەکداریان لە شەڕەکەدا کوژراون و 12 تەرمیشیان لەبەردەستی هێزی پێشمەرگەدان، بەڵام پێشمەرگە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.










رووداو
Top