ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له گه‌مارۆیه‌كی چه‌كدارانی داعش رزگاركران
هێزه‌كانی لیوای 16ی پیاده‌ی دووزخورماتوو، توانیان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه رزگاربكه‌ن كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدرابوون.
نه‌قیب رێكه‌وت محه‌مه‌د وته‌بێژی لیوای شانزه‌ی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خه‌ندانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له هێڵی به‌رگری چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش نزیك بونه‌وه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه گه‌ماردران و ئه‌وانیش له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، گه‌یشته شوێنه‌كه و توانیان ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌و گه‌مارۆیه رزگار بكه‌ن.
نه‌قیب رێكه‌وت وتی: "هێزێكی سه‌ر به لیوای 16 له دوای گه‌مارۆدانی ئه‌و پێشمه‌رگانه، گه‌یشته نزیك پردی زه‌رگه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی دووزخورماتوو- تكریت، له‌دوای شه‌ڕ و پێكدانێكی توند كه كاتژمێرێكی خایه‌ند، توانرا ئه‌و پێشمه‌رگانه رزگار بكرێن كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدرابوون".
وته‌بێژی لیوای 16ی پیاده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتیشی: "له‌نێوان ئه‌و پێشمه‌رگانه‌دا، دوو پێشمه‌رگه‌یان به ته‌واوه‌تی نزیكی هێڵه‌كانی به‌رگری چه‌كدارانی داعش بوبونه‌وه، به‌ڵام له‌دوای گه‌یشتنی هێزه‌كه‌یان كه له‌لایه‌ن عه‌قید روكن رێبوار محێدین جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 16وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، توانرا ئه‌و پێشمه‌رگانه رزگار بكرێن و خواستی تیرۆریستانیش پوچه‌ڵبكرێته‌وه كه ده‌یانه‌ویست له‌و ناوچانه‌دا زیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن.
خه‌ندان-
