ناوەران.. بە ھۆی بۆردومانەوە ١٨ داعش کوژران

ناوەران.. بە ھۆی بۆردومانەوە ١٨ داعش کوژران
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بە چری بنکە و بارەگاکانی گروپی تیرۆرستی داعشیان، لەمیحوەری ناوەران کردە ئامانج و بەو ھۆیەوە ھەژدە تیرۆرست کوژراون.


سەرچاوەیەک لە میحوەری ناوەران رايگەیاند: دووکاتژمێر لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمان لە میحوەری ناوەران بە چڕی بنکە و بارەگاکانی تیرۆرستانی داعشیان لە گوندەکانی، ناوەران و بایبۆخت خورس ئاباد بوردۆمانکرد و لە ئەنجامدا زیانی گەورە بە تیرۆرستانی داعش گەیاندووە و ژمارەیەک بارەگایان بە یەکجاری وێران بووە.
سەرچاوەکە گۆتیشی: ھەر بەھۆی بوردۆمانەکە ھەژدە چەکداری سەر بە گروپی تیرۆرستی داعش کوژراون و شەش ئۆتۆمبێڵیشیان لەناو براون، ئەوە جگە لە سووتاندن و تێکدانی چەندین بارەگای تیرۆرستان.
Top