پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكى UNHCR ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌رانیان تاوتوێ كرد
له‌دواى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى مه‌یدانیشیان بۆ كه‌مپه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر و ئاشنابوونى له نزیكه‌وه‌ى ره‌وشى ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌و په‌نابه‌ران، وه هه‌روه‌ها ستایشى رۆلى پارێزگا‌و ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه ئه‌رێنیانه‌یان كرد له‌گه‌ل ستافه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تێكراى ئاژانس و رێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كان، كه بۆته مایه‌ى پێشوه‌چونى ره‌وشى ئاواره‌كان و باشتر بوونى گوزه‌رانیان و فه‌راهه‌مكردنى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى پێداویستى و خزمه‌تگوزاریه پێویستیه‌كانیان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له پێویسبوونى كاراتر كردنى هه‌ماهه‌نگى و ڕۆلى حكومه‌تى فیدرالى له‌م بواره‌دا كرده‌وه به‌تایبه‌تیش كه‌هه‌رێمى كوردستان دووچارى قه‌یران و كه‌مى بودجه‌و فشارێكى ئابورى بۆته‌وه‌و ئاسته‌نگى زۆرى له‌پێشدایه.
به‌تایبه‌تیش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و شه‌ڕى تیرۆر كه مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى جیهانى و بۆته مایه‌ى ترس و تۆقان بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤیل.
