ئەمڕۆ چوارشەممەى سوور وەک رێورەسمێکى ئولى بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممەى سوور وەک رێورەسمێکى ئولى بەرێوەدەچێت
ساڵانە ئێزدیەکان لە هەرێمی كوردستان و سەرانسەری جیهاندا جەژنی چوارشەممەی سور بەڕێدەکەن و بە كردنەوەی ئاگر لەپەرستگاكاندا رێوڕەسمی جەژنەكەیان دەكەنەوە و حکومەتى هەرێمیش ئەو رۆژەى کردوەتە پشوى فەرمى، بەڵام ئەمساڵ وەک رابردو ئەو جەژنە بەڕێ ناكەن و تەنها بە كۆبونەوە بۆ نیشاندانی پەژارەی خۆیان بۆ ئەو كارەساتەی بەسەریاندا هاتوە، گوزارشت لەو مەراسیمە دەكەن.


بەووتەى بابە شێخ، ئەندامی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی کە چوارشەممەى سور پیرۆزترین و مەزنترین جەژنیانە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆى ئەو كارەساتی شەنگال و بارودۆخی كوردستان و کۆمەڵکوژ و رفاندنى ئێزدیەکان، "ئەنجومەنی روحانیی ئێزیدی بڕیاریدا، جەژنەكە بەڕێوە نەچێت‌ و تەنها وەك رێوڕەسم بەڕێ بكرێت".



لەڕۆژى چوارشەممەى سوور لەلاى ئێزیدیەکان، هێلکە رەنگاورەنگ دەکرێت ماست و نان دابەش دەکرێت، شوانەکان مەرو بزنەکانیان بەتەواوەتى نادۆشن و بەڵکو نیوەى دەدۆشن ئەمەش بە هەوێنى ساڵى دادەنێن، هەروەها زەوى ناکێڵن چونکە بەوتەى ئەوان زەوى ئاوسە بە بەرووبومى وەکو گەنم و جۆ چەندانى تر، خاک پیرۆزى خۆى هەیە .

هاوکات ئەمڕۆ لەمەراسیمى چوارشەممەى سوور لەکەمپى شاریا نزیکەى هەزار باڵۆنیان بەئاسماندا بڵاو کردەوە کە هەریەکەیان گورزارشت لە داواو خواستەکانیان دەکرد.
Top