بڕیاره گرنگه‌كه‌ی راگه‌ياند سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی گه‌لی كوردستان ده‌كات
ئه‌مشه‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بوو له گێڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو و ئێستا بارودۆخ له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه و داعش به‌رده‌وام له پاشه‌كشه و شكستدایه.
بارزانی وتی: "ناكرێت بووترێت مه‌ترسی داعش كۆتایی هاتووه، راسته ئێستا مه‌ترسییه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێشتا نیوه‌ی شاری شه‌نگال و هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستاندایه و ئه‌م ناوچانه په‌یوه‌ندییان به رزگاركردنی ناوچه‌كانی تره‌وه هه‌یه و ئاسایش و پاراستنی ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی تره‌وه هه‌یه، بۆیه ئێمه چاوه‌ڕێی پلانێكی گشتگیرترین و پشتیوان به‌خوا ئه‌و ناوچانه‌ش ئازاد ده‌كرێن و تا ئاستێكی زۆر رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندی به رزگاركردنی موسڵه‌وه هه‌یه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "بوونی داعش له موسڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری پێشمه‌رگه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ته‌نها بۆ رزگاركردنی ئه‌و شاره نییه، به‌ڵكو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "دوای هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رێككه‌وتین له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی پلانه‌كان و تاووتوێكردنی بابه‌ته‌كه و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر كاتێك بتوانین و له هه‌ر شوێنێك بێت هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر داعش، سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌و بواره‌دا هاوكاریمان ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی عیراق، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رێككه‌وتنێك هه‌یه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق و هه‌ردوولا پێوه‌ی پابه‌ندن، ئێمه لای خۆمانه‌وه پابه‌ندبوونمان به رێككه‌وتنه‌كه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئیشكالیاته‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیشكالات هه‌یه".
بارزانی باسی كاتی مانه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و وتی: "له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ چه‌ندین دیمه‌نم بینیوه كه مرۆڤ ناتوانێت وه‌سفی بكات، ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی داون، بێ وێنه‌ن".
وتیشی: "فه‌رمانده هه‌بووه گیانی به‌خشیوه و به‌ره‌و ئۆتۆمبێلێكی بۆبمبڕێژكراو رۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رزگار بكات، گه‌نجێك كه تانكی لێده‌خوڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی پێویستی نه‌بوو ته‌قه له ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بكات، به تانكه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه چوو و خۆی پیادا كێشا و رێی لێگرتووه بگاته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
ده‌رباره‌ی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: "بڕینی بودجه، بڕینی قوتی گه‌له و ئه‌مه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه، سوپاسی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر بڕینی بودجه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وانه‌ی بودجه‌یان بڕی ره‌نگه پێیانوابووبێت كه گه‌لی كورد راده‌په‌ڕێت، به‌ڵام گه‌لی كورد وه‌ڵامێكی نیشتمانی دانه‌وه كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری نه‌بوونی بودجه له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێشمه‌رگه بۆ مووچه شه‌ڕ ناكات، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات گیانی ببه‌خشێت شتێك نییه له گیانی گرنگتر، نیشتمان نه‌بێت و پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه له مووچه ناپرسێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌كرده‌وه سنووری سایكس بیكۆ كۆتایی هاتووه، نه‌ك له هه‌رێم به‌ڵكو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێگومان دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش پێویسته سنووره‌كان روون بن و پشتیوان به‌خوا له‌یه‌ك تێده‌گه‌ین دوای ئه‌و هه‌موو قوربانییه چۆن پاشه‌كشه ده‌كه‌ین، پێویسته بارودۆخی كوردستان دوای شه‌ڕ باشتر بێت".
وتیشی: "دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ رێز له رای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌گرین كه پێشمه‌رگه‌ی تێچووه و پێویسته راپرسییان تیادا ئه‌نجام بدرێت و رێز له ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌گرین".
