وەزارەتی پێشمەرگە: هێز بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان ناجوڵێندرێ
جەبار یاوەر رایگەیاند:" لە بارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ روومادی، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناڕاستی و بێ بنەمایی ئەو هەواڵە بۆ هەموو لایەك ئاشكرادەكات".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جەختیكردەوە،" هیچ بڕیار و پلان و فەرمانێك لە وەزارەتی پێشمەرگە نییە بۆ جوڵاندنی هیچ یەكەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی پاراستنی هەرێم بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان".
رووداو
