سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی كرد
له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو لا ئاماده‌ی بوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك ڕاوه‌ستان و بێده‌نگی و خوێندنه‌وه‌ی سووره‌تی فاتیحه له ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا یادی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفالیان به‌رز ڕاگرت.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خرایه به‌ر باس و كۆبوونه‌وه‌كه قوربانیدان و گیانفیدایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه سڵاو و دروودی خۆیان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و خانه‌واده سه‌ره‌به‌رزه‌كانیان نارد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان تاوتوێ كرا و جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له سایه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان به‌دیهاتووه و پێویستیشه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بپارێزرێن.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون كه پێویسته میكانیزمی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حزب نوێبكرێنه‌وه و ڕێكبخرێن و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ته‌حه‌دییاته‌ی ئێستا هه‌یه و له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بكرێن و ئه‌وه‌یش خرایه ڕوو كه ناكرێ گوتاری ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و ده‌بێ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه بڕوات.
