پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر)سەری ساڵی ئێزیدیان
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە ..
بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر)سەری ساڵی نوێی ئێزیدیان،گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسایەتی و شێخان و ئەنجوومەنی روحانی کوردانی ئێزیدی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدیلەکوردستان وجیھان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە و گشت جەژن وبۆنەکانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی ھەرێمەکەمان بە خێروخۆشی وکامەرانی بۆ ھەموو لایەک بگەڕێـتەوەومایەی دڵنەوایی و ئارامگریی و ئاشتەوایی بێت و موژدەی کۆتایی ھێنانی ناخۆشی ودەردەسەریەکانی پێبێت.
ئەو بۆنەیە لەکاتێکدا لە ئێوە پیرۆز دەکەین، کە گەلەکەمان بەگشتی و ئێوە بەتایبەتی دووچاری شەڕێکی دڕندانەی نەخوازراوونەویستراو بوونەتەوە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەیەک دەست و بەرپرسانەروبەڕووی پیلانی دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان ببینەوە و داکۆکی لە خاک و زێدو نیشتیمانەکەمان و ئەو دەسکەوتانەی بە خوێن وقوربانییەکانمان ھاتوونەتە دی، بکەین.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایمان جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواووبەردەوامی ماددی ومەعنەوی پارتیمان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دووپات دەکەینەوە بۆبەدیھێنانی گشت مافەکانتان و پاراستنی کوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاوەدانی وسەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەکەنتان و ساڕێژکردنی برینەکان، ھەروەھا زیاترپەرەپێدان وپێشکەوتنی گیانی برایەتی وپێکەوەژیان لەسایەی سیستەمی حوکمڕانی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستاندا...
جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێتو ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی
