خوێندنی ئایینی كەموكوڕی گەورەی هەیە دەبێت بە شێوەیەك چارەسەری بكەین لەگەڵ سەردەم بگونجێت
كەمال موسلیم هەروەها گوتی: بوونی مزگەوت و دێر و كەنیسە و پەرستگاكان لە كوردستان بەڵگەیەكی روونە بۆ ئەو پێكەوەژیانە ئاشتییانەی كە لە دێرزەمانەوە لە كوردستان هەیە، ئەمەش مێژوویەكی دوور و درێژ و رەگێكی قووڵی هەیە، بە رادەیەك ئەم پێكەوەژیانەی نێوان ئایین و ئایینزاكان بووەتە كەلتووری خەڵكی كوردستان و زادەی ئەمڕۆ و رووداوەكان نییە، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف زیاتر پەرە بەم پێكەوەژیانە دەدات و پەیوەندی نێوان پەیڕەوانی ئایینی و ئایینزاكانی كوردستانیش زۆر باشە و هیچ كێشەیەك لەنێوانیاندا نییە، لەوەزارەتی ئەوقافیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مەسیحییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێزیدییەكان هەیە كە كارەكانی ئەم دوو پێكهاتەیە رادەپەڕێنن.
شايانى باسه موسلیم هەروەها گوتی: مینبەری مزگەوتەكان موڵكی هیچ كەس و لایەنێك نییە و نابێ لە بەرژەوەندی، یان لە دژی هیچ كەس و لایەنێك بەكار بێت، ئەم بابەتەش بەردەوام جەختی لەسەر دەكرێتەوە، هەر وتارێكیش سووكایەتی، یان دژایەتی هەر لایەن و پێكهاتەیەك بكات، یان سووكایەتی و ناوزڕاندنی تێدا بێت، وتاربێژەكە بەپێی یاسا رووبەڕووی لێپێچینەوە دەكات.
لە كۆتایی قسەكانیدا كەمال گوتی: من لەگەڵ ئەوەدام واباشترە كە مامۆستای ئایینی بێلایەن بێت، بەڵام لای ئێمە گرنگ نییە ئینتمای بۆ چ حزب و لایەنێكی سیاسی هەیە، گرنگ ئەوەیە نابێت ئەو ئینتمایەی لە كارەكانی و وتارەكانیدا رەنگ بداتەوە، پێگە و مینبەری مزگەوت نابێت بۆ بەرژەوەندی حزبەكەی دژی لایەنەكانی دیكە بەكار بهێنێت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1021)
