چوارشەممە پشووی فەرمییە لە كوردستاندا

 چوارشەممە پشووی فەرمییە لە  كوردستاندا
بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، لە هەرێمی كوردستاندا پشووی فەرمییە.

“مەریوان نەقشبەندی”، بەڕێوەبەری پێشكەوتوو لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 15/4/2015، سەری ساڵی كوردانی ئێزدییە و (چوارشەممە سوورە)یە كە بە بڕیاری حكوومەت، ئەو ڕۆژە لە هەرێمی كوردستاندا پشووی فەرمییە. ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە پشووەكە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا پشووی فەرمییە، جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.












باسنيوز
Top