فڕۆكە جەنگییەكان 2 مۆڵگەی داعش لە شنگال بۆردومان دەكەن
موقەدەم “سامی حەسەن”، فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەر شنگال ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2015-04-13، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بە چڕی 2 مۆڵگەی داعشیان لە گەڕەكەكانی (فارووق و حەیل نەسر)ی نێو شارۆچكەی شنگال بۆردومان كردووە و بە تەواوەتی هەردوو مۆڵگەكەیان خاپوور كردووە. ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا، لانی كەم 9 چەكداری ڕێكخراوی توندڕەوی داعش كوژراون.
(باسنیوز)
