قوتابخانە و پەیمانگاکانی وەزارەتی ئەوقاف دەخرێنە سەر پەروەردە و خوێندنی باڵا

قوتابخانە و پەیمانگاکانی وەزارەتی ئەوقاف دەخرێنە سەر پەروەردە و خوێندنی باڵا
ھەموو قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقافیش رایدەگەیەنێ، زیاتر لە پێنج ھەزار قوتابی لەو قوتابخانە و پەیمانگەیانە ھەن.

"مەریوان نەقشبەندی" بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رايگەیاند: زیاتر لە پێنج ھەزار قوتابی کوڕ و کچ قوتابین لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بڕیارە ھەموو قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە ئەوقاف بخرێنە سەر وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

نەقشبەندی راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی رێکارەکان، ھیچ قوتابخانە و پەیمانگایەک لەسەر وەزارەتی ئەوقاف نامێنێ و تەنیا حوجرەکان دەمێننەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی قوتابیاندایە، چونکە زیاتر گرنگی بە وانەی زانستی دەدرێت.
Top