حەیدەر شەشۆ ئازادکرا
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شنگال دوای ئازادکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ڕاگەیاند، هیزەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ژێر ڕێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات و چیدیکە پەیوەندیان بە هیچ هێزێکی دیکەوە نامێنی.
حەیدەر شەشۆ، ٥ی نیسان لە سەر مانەوەی هێزەکانی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیر کرا.
