توركیا نەیتوانی ببێتە پارسەنگێكی تەواوی هێز لە بەرامبەر ئێراندا
ئیتمارا رابۆنۆڤیچ هەروەها گوتی: پێموایە تاوەكوە ئەگەری رێككەوتن هەبێت لە نێوان كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئێراندا، كە بریارە لە مانگی حوزەیراندا بێتەئاراوە، ئەوا ئیسرائیل دژی كۆدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوەستێتەوە. بەڵام پێموایە مەسەلەی سەرەكی ئەوەیە كە وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بێنەپێشەوە. ئەوە خەسڵەتی سعودیە، یان میسر نەبووە كە بە ئاشكرا رەخنە لە سیاسەتی ئەمریكا بگرن بەو شێوەیەی كە نەتنیاهۆ رایگەیاند. واتە زۆرێك لە مشت و مڕەكانی نێو ئەمریكا و سعودیە لە پشت پەردەوە ئەنجام دەدرێن. لە راستیدا ئەگەر گوێ لە چاوپێكەوتنەكەی تۆماس فریدمان بگریت لەگەڵ سەرۆك ئۆبامادا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا- ئەنجامیدا، ئەوا رەخنەی توندی تێدایە بەرامبەر بە سعودیە، كە سەروەریی سعودیە كێشەی دەرەكی نییە، بەڵكو ناوخۆییە و حكومەتەكەی دەبێت بایەخ بە گەنجە ناڕازییەكانی ناوخۆی وڵاتەكەی بدات. شتێكی باش نییە كە تەنها هەڵمەتەكە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت، چونكە ئەمە لە تێڕوانینی ئەمریكا و ئەوانی دیكەدا وا دەردەكەوێت كە ئەمە كێشەی ئیسرائیلە نەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەر ئەوە گرنگە كە لە هەفتەكانی داهاتوودا وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاشكرا ناڕەزایی خۆیان لە رێككەوتنەكە دەرببڕن.
شايانى باسه رابۆنۆڤیچ هەروەها گوتی: ئەمریكا پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەكەی یەمەنی كرد، لەبەر ئەوەی ئەمریكاش زۆر نیگەرانە لەبارەی ئەوەی لە یەمەن روودەدات، لەم پرسەدا جیاوازییەك نییە لە بۆچوونەكاندا لە نێوان ئەمریكا و سعودیەدا.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئیتمارا رابۆنۆڤیچ گوتی: ئاشكرایە ناكرێت تەنها لە ناوچەكەدا هەردوو كێشەی داعش و شەڕی بە وەكالەت لەلایەن ئێرانەوە چارەسەر بكرێن، وڵاتانی ناوچەكە لە پێگەیەكدا نین خۆیان چارەسەری بكەن، بەڵكو پێویستیان بە هاوكاری دەرەكی دەبێت و هاوكاری دەرەكی و جددیش تەنها لەلایەن ئەمریكاوە دەكرێت. لەم ساتەوەختەشدا پێداگیریەك لەلایەن ئەمریكاوە هەیە كە زۆر تێوە نەگلێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. من دڵنیام ئەمەش گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، تا ئەو كاتەی ئۆباما سەرۆك بێت، دەبێت چاوەڕێ بكەین و ببینین كە سەرۆكی داهاتوو كێ دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1021)
