دوو پێشمەرمەرگەی خەڵكی پاڕێزگای هەڵەبجەی شەهید، شەهید بوون

دوو پێشمەرمەرگەی خەڵكی پاڕێزگای هەڵەبجەی شەهید، شەهید بوون
ئەمڕۆ یەكشەممە 2015-04-12 لە ناوچەی تەلوەردی سنووری پارێزگای كەركووك، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە، 2 پێشمەرمەرگەی خەڵكی پاڕێزگای هەڵەبجە شەهید بوون و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

“سەعدون ساڵح نامدار، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە لە تەلوەرد، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە 2 پێشمەرگەی دیكەی دانیشتووی پاڕێزگای هەڵەبجە بە ناوەكانی “هەوارمان كەریم و ئومێد عەزیز” شەهید بوون و پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندار بووە. ئاماژەشی بەوە كرد كە ئێستە ئەوان چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەرمی شەهیدەكان دەكەن و بڕیارە ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە بە خاك بسپێردرێن.

لە سەرەتای ڕووبەرووبوونەوەكانی پێشمەرگە لە دژی داعشدا، تائێستە 23 پێشمەرگەی خەڵكی هەڵەبجە، شەهید بوون.
Top