هاووڵاتییەكی كورد لە شارۆچكەی دووزخورماتوو تیرۆر كرا

هاووڵاتییەكی كورد لە شارۆچكەی دووزخورماتوو تیرۆر كرا
كەمێك لەمەوبەر، لە گەڕەكێكی شارۆچكەی دووزخورماتوو، هاووڵاتییەكی كورد لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تیرۆر كرا.

“محەمەد فایەق”، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو ڕاگەیاند، چەند چەكدارێكی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان – پاتڕۆڵ)، لە گەڕەكی (كۆماری)ی نزیك قوتابخانەی نەورۆز، تەقەیان لە “عادل ئەحمەد”ی ناسراو بە “عادە شەل” كردووە كە هاوووڵاتییەكی كوردە و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە. ئاماژەشی بەوە كرد، دوای ڕووداوەكە، چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و تەرمی كوژراوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە، لێكۆڵینەوەش بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستی پێ‌ كردووە.

لە دوای چوونی میلیشیا شیعەكان بۆ شارۆچكەی دووزخورماتوو، هەرچەندە ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە سنووری ئەو شارۆچكەیەی كوردستان دوور خراوەتەوە، بەڵام ڕۆژانە هاووڵاتییانی كورد و عەرەبی سوننە و توركمانی سوننەی شارۆچكەكە، ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
Top