ئەم بەیانییە، بە دەستی پێشمەرگە ٣٠ داعش کوژراون
عەمید (ھاشم سیتەیی) فەرماندەی لیوای 8ـى ھێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەعات 5ـی ئەم بەیانییە، تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە لە گوندی تل شوور لە نزیک دووڕێیانی حەردان، ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی روبەڕوویان بوونەوە؛ شەڕەکە کە 3 سهعاتی خایاند، بە لێدانی گورزی تووند و شکستی تیرۆریستان تەواو بوو.
(سیتەیی) گوتیشی: "لەو شەڕەدا زیانی زۆر بەر تیرۆریستان کەوتووە و زیاتر لە ٣٠تیرۆریست کوژراون و، ١٢تەرمیان لە بەردەستی ئێمەدایە و خۆشبەختانە پێشمەرگەیش بێ زیانه؛ لە ئێستایشدا شەرەکە کۆتایی پێھاتووە و دۆخەکە ئارام بووەتەوە."
