مه‌سرور بارزانی: ئێمه ده‌خوازین ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوبه‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێمه بڕوانێ
شانده‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی ماركۆس گرووبڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری بوو.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ڵمانیا، دیته‌ر لاملی كونسولی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، جه‌نه‌ڕاڵ هانز وارنه‌ر فریتز سه‌رۆكی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و راوێژكاری سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، شكاندن و له‌ناوبردنی داعش له‌سه‌ر توانای پێكه‌وه كاركردنمان وه‌ستاوه، ئێمه ده‌خوازین ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمان و هاوكار وه‌ك هاوبه‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێمه بڕوانێ، كه دورگه‌ییه‌كی سه‌قامگیری ناو ده‌ریاییه‌كی ناجێگیرین و گوتی: پێویسته ئێمه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدا بین له‌وه‌ی تیرۆر له فۆرمێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازیه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوای زیادكردنی بڕ و بواری هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له شاندی باڵای ئه‌ڵمانیا كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز ماركۆس گروبێڵ دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه له یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین و له‌م مانگه‌دا كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، كه له میلان، رۆكێتی دژه تانك، ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، ته‌قه‌مه‌نی و پارچه‌ی یه‌ده‌گی زرێپۆش پێكهاتووه، ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و گوتی: له ئه‌ڵمانیا پشتیوانیی و هاوسۆزییه‌كی میللی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا د. فریتز فێلگێنترو، كه ئه‌ندامێكی شانده باڵاكه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو رایگه‌یاند، ئێمه كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه شه‌ڕێكه هه‌موومان له یه‌ك به‌ره داین، به‌ڵام پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م به‌رگرییه ده‌كات.
