بەرپرسی میحوەری گوێر : پێشمەرگە له گوێڕ داعشی تێك شكاند.. زیانی پێ گهیاندوون
بەپرسی میحوەری گوێر (جەمال مورتکە) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سهعاتێك لهمهوبهر تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵەوە لە گوێڕ و پردی گوێڕ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمهرگه بە تووندی رووبەڕوویان بوونەتەوە هێرشهكهی تیرۆریستانیان تێك شكاند.
(مورتکە) ڕوونیشی کردەوە، لەبەر ئەوەی شەوه تاوەکو ئێستا ئاستی زیانەکان نەزانراوە چەندە، بەڵام بێگومان زیان بەر تیرۆریستان کەوتووە.
