په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری بۆ ڕاپرسی خسته به‌رنامه‌وه
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره (8)ی خولی به‌هاره له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 13/4/2015 بێت".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له دوو به‌ش پێكدێت و یه‌كه‌میان تایبه‌ت به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی "پڕۆژه یاسای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74 و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه به‌پێی مادده‌كانی (72، 74 و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای پاراستنی مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و تیره ئایینیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌كرێت.
خه‌ندان
