وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیدەكاتەوەئاڵای كوردستان دابەزێندرا بێ

وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیدەكاتەوەئاڵای كوردستان دابەزێندرا بێ
د. جەمال كەمال بەڕێوەبەری زانكۆ ئەهڵیەكان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، هیچ كەسێك ئاڵای كوردستانی دانەگرتووەو هیچ كەسێكیش ناتوانێ لەناو پایتەخت جورئەتی ئەوە بكا ئاڵای كوردستان دابگرێ، هۆشداریش دەدا ئەو قوتابی و خوێندكارانە دەیانەوێ بەو رێیەوە دەوام نەكەن پرسێكی وا دەوروژێنن.
هەروەها گوتی، راستی پرسی داگرتنی ئاڵای كوردستان لەزانكۆی حەیات بەم شێوەیە نەبووە كە باس كراوە، بەڵكو بە هۆی "با"ـیەكی بەهێز بووەو ئاڵاكە كەوتووە، پاشان لە ئاڵایەكی قەبارە گەورەتر لەهەمان شوێن ئاڵای كوردستان دانراوە، شتێك نییە بەناوی ئەوەی گوایە چەند قوتابیەكی عەرەب ئاڵای كوردستانیان داگرت بێ.
راشیگەیاند: ئەو قوتابی و خوێندكارانەی ئەو پرسەیان وروژاندووە بە هۆی كەوتنی ئاڵاكە، دەیانەوێ هەلێك بدۆزنەوە تا نەچنە ناو هۆڵی خوێندن و دەوام نەكەن، ئێمە پێمان وایە داكۆكی كردن لەئاڵای پیرۆزی كوردستان لەزانكۆ نابێ، بەڵكو لەشەنگال و كۆبانێ و بەرەكانی شەڕە.
ئەوەشی خستەروو، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەهیچ ساتێكدا رێگەی نەداوە و رێگاش نادا لەهیچ ناوەندێكی خوێندن لەلایەن هەر كەسێكەوە جا ئەو كەسە هەر كێ بێ سوكایەتی بەئاڵای كوردستان بكا، شتی وا چۆن دەبێ لەناو پایتەختی كوردستان سوكایەتی بەئاڵا بكرێ، ئەمە رێگە پێدراو نییە.
Top