نێچیرڤان بارزانی بەرەو نەجەف بەڕێکەوت

 نێچیرڤان بارزانی بەرەو نەجەف بەڕێکەوت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەرەو شاری نەجەف بەڕێکەوت بۆئەوەی بەشداری لە پرسەی محەمەد بەحرلعلوم بکات.

پرسەکەی محەممەد بەحرلعلوم، کەسایەتی دیاری شیعە لە عێراق، کە چەند رۆژیک پێشتر کۆچی دوایی کرد لە شاری نەجەف بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش شاندێک بە سەرکردایەتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەمان مەبەست چوونە نەجەف.
Top