سلێمانی.. ئەوانەی تەقەیان لە بارەگای پارتی کرد دەستگیر کران
سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (زیاد کاکەرەزا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، شەوی رابردوو دوو ئۆتۆمبێل کە حەوت چەکداری تێدابووە تەقەیان لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردووە، بەڵام لە لایەن پاسەوانەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکڕاست دەستگیر کراون.
(زیاد کاکەرەزا) گوتیشی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی ئەو چەکدارانەی رادەستی بنکەی پۆلیسی راپەڕین کردووە و ئێستایش دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دا.
(کاکەرەزا) دەیشڵێت، تا ئێستادا نازانرێت ئەو چەکدارانە سەر بە کێن وھۆکاری تەقەکردنەکەیان چیە، چونکە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
