ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە چەمچەماڵ کۆ دەبێتەوە
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (مینا سامی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە حەفتەی دادێ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ ببێتەوە، بەڵام ئەمجارە کۆبوونەوەکە لەنێو پارێزگا نابێت و لە دەرەوەی پارێزگا لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.
(مینا سامی )گوتیشی، بڕیارە لە چەمچەمال و کەلار یادی ئەنفال بکرێتەوە لەبەر ئەوەی مەڕاسیمێکی گەورە لە کەلار ئەنجام دەدرێت، ئێمە کۆبوونەوەکە لە چەمچەمال ئەنجام دەدەین و تایبەت دەبێت بە کێشەکانی ئەو ناوچەیە و جگە لەو بابەتە هیچ پرسیکی دیکە تاوتوو ناکرێت.
