دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌بێت
بودجه له‌م قۆناغه‌دایه
هیڤا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی هێشتا ره‌شنووسی بودجه‌ی 2015ی ئاماده نه‌كردووه و به‌رده‌وامه له‌كاركردن تیایدا، به‌و پێیه‌ی تازه به‌غدا گلۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردووه‌و پاره ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێمه بودجه‌ش په‌سه‌ند بكه‌ین و به‌غدا پاره ره‌وانه نه‌كات ئێمه چی وه‌ڵامی خه‌ڵكی بده‌ینه‌وه، بۆیه هیوادارین حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2015ی هه‌رێم له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت".
دواده‌كه‌وێت
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "ناتوانم واده‌ی هاتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2015 هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان باس بكه‌م، ره‌نگه تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بخایه‌نێت، بۆیه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یشتنی گفتوگۆكان و ره‌وانه كردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه".
راشیگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مان ده‌توانن فشار دروست بكه‌ن بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، تا ئه‌وانیش فشاری خۆیان بكه‌نه سه‌ر به‌غداو هه‌وڵ بدرێت پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
له‌باره‌ی هاتنی عه‌بادی بۆ هه‌رێم و به‌ڵێنی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم، وتی: "هیوادارین وابێت، به‌ڵام ئه‌وان زۆر جار قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و له كرده‌وه‌دا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچووه".
راشیگه‌یاند: تا ئێستا نازانن به‌غدا له‌م مانگه‌دا بڕێكی تر ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات یان نا، ئه‌مه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
مووچه دابه‌شكردن خێرا ده‌كرێت
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباته‌وه وتی: "پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییدا قسه‌ی كردووه، ئه‌وان وتوویانه هه‌ر پاره‌یه‌ك بێته به‌رده‌ستیان ئه‌وله‌ویات ده‌ده‌نه دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
وتیشی: "به‌و پێیه‌ی ئێستا مانگی نیسانه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش كه هاتووه بۆ مانگی شوباته، بۆیه دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا زۆرترینی وه‌زارت و فه‌رمانگه‌كان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌رده‌گرن".
