پێشمەرگە هێرشێکی دیکەی داعشی لە شنگال تێک شکاند

پێشمەرگە هێرشێکی دیکەی داعشی لە شنگال تێک شکاند
فەرماندەی لیوای چواری پیادەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، داعش هێرشی بۆ هێناین، بەڵام خۆشبەختانە بەرپەرچمان دانەوە و گورزێکی دیکەی گەورەمان لە داعش وەشاند.

فەرماندەی لیوای چواری پیادەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تیرۆریستانی داعش لەهەردوو گەڕەکی سمایل بەگ و نەسڕ ھێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە ھێنا، بەڵام پێشمەرگە وریابوون و گورزێکی دیکەیان لە داعش وەشاند و ئێستایش ئەگەرچی شەڕ بەردەوامە، بەڵام وەها رووبەڕوویان بووینەتەوە کە لەترسان دوورە تەقە دەکەن ئەگەرنا تێک و پێکمان شکاندون.

عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی، لەو ھێرشەدا زیانی زۆر بە تیرۆرستانی داعش گەیشتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی شەوە و داعش وا تەرمەکانیان کۆ دەکەنەوە و لە ڕاکردن دان، ئاماری تەواوی کوژراوانمان بەردەست نییە.
Top