کۆمەک و ھاوکاری جۆراوجۆری بەسەر ژمارەیەک ھاوڵاتی ئێزیدی دابەشکرا

کۆمەک و ھاوکاری جۆراوجۆری بەسەر ژمارەیەک ھاوڵاتی ئێزیدی دابەشکرا
پاش ئەوەی لەژێر چنگی تیرۆریستانی داعش توانییان ھەڵبێن و خۆیان بگەیەننە ناوچە ئارامەکانی ھەرێمی کوردستان, دەستبەجێ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە شوێنی مانەوەی ئەو ٢١٧ پەنابەرە ئێزیدیە لەشارۆچکەی پردێ و دەیان جۆر پێداویستی بەسەردا دابەشکردن.

رۆژی ٨/٥/٢٠١٤ پاش ئەوەی ٢١٧ ھاووڵاتی ئێزیدی بەپیرو و ئافرەت و منداڵ و پەککەوتەوە توانیان لەژێر چنگ و ھەڕەشەی تیرۆریستانی داعش ھەڵبێن و خۆیان بگەیەننە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان, دەستبەجێ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە تیمێکی تایبەت بە ھاریکارکردنیان پێکھات, لەو میانەشدا لەشارۆچکەی پردێ دەستکرا بە دابەشکردنی بەتانی و دۆشەک و عارەبانی ویلچەرخ بۆ ئەو کەمئەندامەکان و دارشەق و دایبی و شیر و جلوبەرگ و خواردن و شەربەت و ئاو و کێک, کە سەرجەم پەنابەرەکان لەو ھەڵمەتەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەندبوون و سوپاسی بێپایانی دەزگایان کرد لە ھاوکاریکردنیان و خۆشحاڵیش بوون کە بەزووترین ماوە کۆمەک و ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتۆتە دەستیان وەکو تاکە رێکخراوی خێرخوازیی بەشێوەیەکی خێرا کۆمەک و ھاوکاری خەڵکانی ئاوارەو لێقەوماو دەکات.
Top