له میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سێ ته‌رمیان لێ به‌جێماوه و هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌رمه‌كانیان ببه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌تووندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور به خه‌ندانی راگه‌یاند : " كه‌مێك پێك ئێستا له گوندی تل رێم، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
وتیشی : " دواتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به تووندی لێیاندا و ناچاریان كردن سێ ته‌رم له شوێنی شه‌ڕه‌كه جێبهێڵن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك برینداریشیان هه‌یه".
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازیه : " چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن كوژراو برینداره‌كانیان ببه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تووندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه".
وتیشی : " گوندی تل ریم له نێوان قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی گوێردایه و ئێستا له ژێر كونترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه".
