لە خانەقین 2 كەس كوژران و 2 كەسی دیكەش بریندار بوون

لە خانەقین 2 كەس كوژران و 2 كەسی دیكەش بریندار بوون
لە لایەن هاووڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچكەی خانەقینەوە، 2 كەس كە باوك و برای هاوسەرەكەی بوون، كوژران و 2 كەسی دیكەش بریندار كران.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خانەقین ڕاگەیاند، لە گەڕەكی (ئەركەواز)ی شارۆچكەی خانەقین، هاووڵاتییەك بە چەكی كلاشینكۆف، هێرشی كردە سەر ماڵی باوكی ژنەكەی و باوك و برایەكی ژنەكەی كوشت و 2 كەسی دیكەشی بریندار كردن. گوتیشی: “دوای ئەو ڕووداوە، بكوژەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و تەرمی كوژراوەكانیش ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی كراوە، لە لایەن هێزەكانی پۆلیسیشەوە، لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستی پێ‌ كردووە”.
Top