وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست دەکاتەوە بە رێکخستنەوەی سیستەمی باج

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست دەکاتەوە بە رێکخستنەوەی سیستەمی باج
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: دەستمان کردوە بە رێکخستن و چاکسازی پێویست لە بواری سیستەمی باجدا لە پێناو زیادکردنی داھاتی گشتی.

ئەم قسانەی رێباز محمد حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری ھات.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەرێوەبەرایەتیەکە رێباز محمد حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەڕێَوەبەران و بەشەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرە میری، باسی لە رێکسختنی سیستەمی باج کرد و وتی: لە دونیادا باجەکان ریکخراون، بۆیە ئێمەش چاکسازی پێویست لە سیستەمی باجی ھەرێمدا دەکەین، رەچاوی ژیان و گوزەرانی ھەژاران دەکەین، ھەروەھا لەگەڵ ھاوکاریکردنی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت، لەبەرامبەردا کۆمپانیاکان بە گشتی و کۆمپانیاکانی بواری نەوت پێویستە بە یاسا و رێنمای باج بدەن لە پێناو ئەوەی چیتر ھەرێمی کوردستان ٩٧% بودجەی ھەرێم پشت بە داھاتی نەوت نەبەستێت، لەم بوارەداشدا سودمان لە کەسانی شارەزای بیانی بینیوە. بۆ ئەو مەبەستەش بەلێنی ھاوکاریدا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری لە پێناو رێکخستن و ئەو چاکسازیەی دەستمان پێکردوە لە بواری سیستەمی باجدا.

وەزیری دارایی و ئابووری لە دوپاتی کردەوە کە شانازی دەکەین لەوەدا کە سەرکەوتو بوین لە یەکخستنەوەی داھاتەکانی باج لە ھەرێمی کوردستاندا و ئێستا یەک جۆری رێنمایی لە بواری باجدا پەیرەودەکرێت.
Top