سوپاسالارى كوردستان باسى ژورى عه‌مه‌لیاتى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه نووسى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: "لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌كرێت بۆ هه‌ماهه‌نگى له نێوانیان له‌سه‌ر ئازاد كردنه‌وه‌ى مووسڵ، پێوه‌ست به پرسه‌ش (فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د) سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌وكاته‌ى ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق بوون بڕیار درا به دروستكردنى ژوورى عه‌مه‌لیات له نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌س ئه‌و ژووره دواى هاتنى داعش و گرفتى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به جۆرێك له جۆره‌كان نه‌ما و كارى ئه‌و ژووره‌ش بریتییه له هه‌ماهه‌نگى و گفتوگۆى به‌رده‌وام له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ئاڵوگۆڕكردنى سه‌ربازى و هه‌واڵگریی ئه‌م ژووره بۆ هه‌ردوولا زۆر گرینگه، چونكه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر نوێنه‌رى خۆیان یان خۆیان به راسته‌وخۆ له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆ هه‌ردوولا ئاسانتره، چونكه داعش دوژمنى هاوبه‌شه".
(فه‌ریق جه‌مال) گوتیشى: "ئه‌م ژووره بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ گرینگه، چونكه ڕێگا درێژه‌كان كورت ده‌كاته‌وه".
سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر هه‌واڵگریى نێوان هه‌ردوولا به‌هۆى ئه‌و ژووره‌وه به‌هێز بكرێت، ئه‌وه ئه‌منیه‌تى نه‌ك عێراق بگره ناوچه‌كه‌ش به‌هێز ده‌بێت، چونكه هه‌ندێك زانیاریى سه‌ربازى هه‌یه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان بكرێت به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌م دۆخه كه پێشمه‌رگه به‌شێكى زۆرى مووسڵ ده‌پارێرێزێت.
