لیژنەی یاسایی سبەی لەسەر دەستوور كۆ دەبێتەوە.. لیژنە ٢١ كەسییەكە پێك دەهێندرێت

 لیژنەی یاسایی سبەی لەسەر دەستوور كۆ دەبێتەوە.. لیژنە ٢١ كەسییەكە پێك دەهێندرێت
سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی لیژنەكەیان دواكۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای ئامادەكردنی دەستوور بۆ راپرسی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی راپۆرتی لەبارەوە ئامادە بكەن، جەختیشی كردەوە كە، نەك تەنیا پارتی، بەڵكە لایەنەكانی دیكەیش تێبینییان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە هەیە.

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان (ڤاڵا فەرید) بە ماڵپەری فەرمیی پاریی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وا رێك كەوتووین كە سبەی لیژنەی یاسایی دواكۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای ئامادەكردنی دەستوور بۆ راپرسی ئەنجام بدات و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە بكەین و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەن، دواتر لیژنە ٢١ كەسییەكە دروست بكرێت و كاری خۆی بكات و دەستوور بۆ راپرسی ئامادە بكەن".
(ڤاڵا) گوتیشی، نەك تەنیا پارتیی دیموكراتی كوردستان تێبینیی هەبووە، بەڵكە زۆر لایەنی دیكەیش بە هەمان شێوە تێبینییان هەیە، بۆیەیش سبەی كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێك و مەرجیش نییە ببێتە دواكۆبوونەوە و رێك بكەون، چونكە هێشتا كۆبوونەوەكە نەكراوە.

دەستوور سیستەمێکە و زور جار بەڵگەیەکی نووسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەرەتیانە دەسەپێنێ کە ریکخراوێک بەرێوە دەبەن. لە حاڵەتی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستووری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە سیاسییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و، ئەرک و دەستەڵاتەکانی حکوومەت دیار دەکات و ماف بۆ ھاووڵاتیان مسۆگەر دەکات.
Top