بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، په‌رله‌مان یاسایه‌ك هه‌موارده‌كاته‌وه
له لێدوانێكی نووسراودا به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی مه‌به‌ست لێی به دامه‌زراوه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و باشتكردنی گوزه‌رانیان بووه، پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: له یه‌كێك له بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵه ئیمتیازاتانه‌ی داوا كراوه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هۆی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش، دواده‌خرێت بۆ دوای قه‌یرانه‌كه و به‌مه‌ش له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ناتوانرێت له رووی مادیه‌وه هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت و ئه‌و بڕگه ده‌بووه رێگری سه‌ره‌كی".
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ئاشكراشیكرد: "ئێستا یاداشتێك ئاماده‌كراوه به واژۆی ده‌یان په‌رله‌مانتار و بڕیاری ژماره 19 هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و خاڵه‌ی باس له باشتركردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه ده‌كات".
