سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای سەرۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك، له‌وانه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و یاسای سه‌رۆكایه‌تی، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له‌سه‌ر داوای بارزانی، په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی کە نووسیگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6.4.2015) یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به سه‌ردانه‌كانی بكات بۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان و له سه‌ره‌تاشدا سه‌عات 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محەمەد فەرەج، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان كۆببێته‌وه و دوابه‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بكات و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆ ببێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌یه له 19.8.2015 كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆتایی دێت، هیچ بۆشاییه‌كی یاسایی دروست نه‌بێت، بۆیه هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه به سازانی نیشتمانی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بکرێتەوە.
