ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى به‌ست
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پیرۆزباییی جه‌ژنی قیامه‌ی له خوشك و برایانی مه‌سیحی كرد و هیوای جه‌ژنێكی ئارام و كامه‌رانی بۆ خواستن. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی له به‌ڕێز غازی سه‌عید كرد كه وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بووه و یه‌كه‌م جاره به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌كات.
پاشان ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدرالی دوا و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستوویه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی عیراق بێت و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئێستا و ئاینده‌ش كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بووه. به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تكریتی له به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سوپای عیراق كرد و هیوای خواست هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق له تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكرێن.
دواتر به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كوردستان خواستووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا جاری یه‌كه‌مه به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆلاند پێشوازی له شاندی وه‌زاره‌تێك بكات و به‌ڕێزیان شانده‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سڵاو و ڕێزیان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
هه‌ر له پاریس شاندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌ردانی په‌یمانگای عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسایان كردووه كه له وێش پشتگیرى و پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
دواتر به‌ڕێزیان ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دوایین دۆخی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانى داعش پێشكه‌ش كرد و ڕوونی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه له دۆخی به‌رگرییه‌وه كه‌وتووه‌ته دۆخی هێرشی ئه‌رێنی و تا ئێستا 95%ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون، ئازاد كراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا تا ئێستا 16 وڵات به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و 10 وڵاتیش ڕاوێژكاری سه‌ربازییان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له كۆتاییدا داوای كرد هه‌وڵ بدرێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی خۆیدا بدرێت و سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات و ته‌واوی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كرد كه هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی بۆ فه‌ره‌نسا به گرنگ و ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سڵاو و ڕێز و ده‌ستخۆشی بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه كه به خوێنی خۆیان به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی كه له‌م دۆخه سه‌خته داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به باشی لایه‌نی داراییی شه‌ڕ و وه‌زاره‌تیان به‌ڕێوه بردووه. سه‌ركه‌وتنی كۆبانێشی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى توركیاى كرد كه ڕێگه‌ى دا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانێ.
هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه ئه‌منیییه‌كان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كرد كه هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه. هه‌روه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه كارێكی باشی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاتنی شانده بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، كردووه.
پاشان هه‌ریه‌كه له خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێز ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی به‌شداریی خۆیان و شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له دوبه‌ی كرد، كه تیایدا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی به‌شدار ئه‌نجام داوه و تیایاندا وێڕای خستنه‌ڕووی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی چه‌ندین پڕۆژه له‌گه‌ڵ شانده‌كان گفتوگۆیان كردووه، بڕیاریش وایه ژماره‌یه‌كیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئینجا به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌با پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی فه‌رمیی خۆی و شاندی وه‌زاره‌تی كاره‌بای بۆ كۆماری چیك پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر دیدار و گفتوگۆكانی ده‌رباره‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواری كاره‌بادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه چیكییه په‌یوه‌نداره‌كان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانه‌نابێت، چونكه به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌یه، هێشتا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌كراوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ی بودجه ئاماده كرا، هه‌موو شوێنێك بودجه‌ی بۆ داده‌نرێت.
دوای ئه‌وه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی دروستكردنی تێگه‌یشستنێكی هاوبه‌ش له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداره به پڕۆژه‌یاساكان و ئاراسته‌كردنی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له حكوومه‌ت، تاوتوێ كرد.
له بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رێز عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشنیازی وه‌زاره‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالیی (حه‌جری) كشتوكاڵیی ژماره 76ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، پێشنیازه‌كه له ڕووی پره‌نسیپییه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له دوا بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ساماڵ سه‌ردار وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتووی سه‌باره‌ت به پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پلانه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
