حەیدەر عەبادی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 حەیدەر عەبادی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

سه‌عد حه‌دیسی‌ به‌رپرسی‌ نوسینه‌گه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و شاندێكی‌ باڵای‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن".

به‌رپرسی‌ نووسینه‌گه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ ووت: " حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ كۆمه‌ڵێك پرسی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ئێستا و داهاتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی‌ تری هه‌رێمی‌ كوردستان كۆببێته‌وه‌.






خەندان
Top