بارزانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان: دەستوورێکی درێژخایەن بنووسنەوە

 بارزانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان: دەستوورێکی درێژخایەن بنووسنەوە
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و تاوتوێی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستوورو شەڕی داعشیان کردووە.

لەبارەی دەستوورەوە بارزانی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە دەستوورێکی درێژخایەن بۆ هەرێمی کوردستان بنووسنەوە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، بارزانی رایگەیاندووە نابێت ئەو پۆستە ببێتە هۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەکاتێکدا ئێستا هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعشدایە.









رووداو
Top