لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بە بۆنەی ئازادكردنی شاری تكریت لە لایەن هێزەكانی عێراق و شكستی تیرۆریستان لەم ناوچەیە و هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراقیش پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بە بۆنەی سەركەوتنە بەرچاوەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرانبەر تیرۆریستانی داعش.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامی نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەی كوردستان كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش هەتا ئەو كاتەی تیرۆریستان بە تەواوەتی شكست بهێنن و لەناو بچن.