لە هێرشی شەوی رابردوودا داعش پێنج تەرمی خۆی بەجێ هێشتووە

لە هێرشی شەوی رابردوودا داعش پێنج تەرمی خۆی بەجێ هێشتووە
جێگری فەرماندەی زێرەڤانی ئاماژە بە زیانەكانی داعش لە هێرشی شەوی رابردووی میحوەری خازر دەكات و رایدەگەیەنێ، پێنج تەرمی داعش كە پێدەچێت چەكداری بیانیبن كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.

سەید هەژار، جێگری فەرماندەی زێرەڤانی بە پەیامنێری راگەیاند: لە هێرشی شەوی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆسەر گوندەكانی حەسەن شام و وەردەك، داعش پێنج تەرمی خۆی بەجێ هێشتووە و هەر پێنجیان بە چەكداری بیانی دەچن، هەروەسا بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنی داعش كەوتووتە دەست هێزی پێشمەرگە و سوپای پێنج و سوپای چواری زێرەڤانی رۆلی بەرچاویان هەبوو لە شكاندنی داعش.

سەیدا هەژار گۆتیشی: فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە هێرشەكەی شەوی رابردوودا هاوكاری هێزەكانمانی كردوون و باوەرناكەم دوای شكستەكەی شەوی رابردوو داعش لەو سنورە بیر لە هێرش بكاتەوە.
Top