په‌یامێك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ له‌باره‌ی شه‌هید حوزه‌یفی

په‌یامێك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ له‌باره‌ی شه‌هید حوزه‌یفی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید حوزه‌یفی و رایگه‌یاند، ئەوەندەی بە كارە نابەجێكەی ئەندامەكەی پەرلەمان دڵگران بووم، ئەوەندە بە شەهید بوونی حوزەیفی ناراحەت نەبووم و وتیشی، لەسەر ئەم تەجاوزە بە هیچ شێوەیەك بێ دەنگ نابم.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
بەر لە شەهید بوونی، لە نزیكەوە شەهید حوزەیفیم دەناسی كە چەند قارەمان و لێهاتوو بوو، ئەوەندەی بە كارە نابەجێكەی ئەندامەكەی پەرلەمان دڵگران بووم، ئەوەندە بە شەهید بوونی حوزەیفی ناراحەت نەبووم.

لەسەر ئەم تەجاوزە بە هیچ شێوەیەك بێ دەنگ نابم و هەر بۆ ئەم مەبەستەش داوام لە ڕاوێژكاری یاسایی كردووە لەگەل سەرۆكایەتی پەرلەمان هەماهەنگی بكات و لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە بكات و بە گوێرەی ڕێكارە یاساییەكان ڕێگایەك بدۆزنەوە بۆ ڕێگری كردن لەم جۆرە تەجاوزاتانە و، بە هیچ شێویەك ڕێگە بە هیچ كەسێك نەدرێت كە تەجاوز بكاتە سەر شكۆی پێشمەرگە و شەهیدان، دووبارە دڵنیابن كە بە هیچ شێوەیەك چاوپۆشی لەم كارە نابەجێیە ناكەم و بۆ من پێشمەرگە و شەهید خەتی سورە.

ناوی شەهید و پێشمەرگە زۆر لەو كەسانە پیرۆزترە كە بیانەوێت گاڵتە بە شكۆ و ناویانەوە بكەن.
Top