مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی مەکتەبی سەرۆک کۆماری چیک دەکات
لە دیدارێکدا، کە کونسولی کۆماری چیک لە ھەولێر ئامادەیبوو بەرپرسی فەرمانگەی مەکتەبی سەرۆک کۆماری چیک خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و دەستخۆشی ئەو پێشکەوتن و ئارامی و سەقامگیرییەی کرد، کە ھەرێمی کوردستان بەخۆوەی بینیووە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان کۆماری چیک و ھەرێمی کوردستان کرا و وەک سەرەتای دامەزراندنی ئەو پەیوەندیانە ئاماژە بەسەردانە مێژووییەکەی بارزانیی نەمر بۆ پراگ کرا و دووپات لە پتەوکردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە و پێشکەشکردنی ھاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە،
یان فولیک رایگەیاند، بەم نزیکانە وڵاتەکەی تیمێکی پزیشکی پسپۆر رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردن و یارمەتیدانی بریندارانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، لەکاتێکدا ئێوە لەبری جیھان شەڕی رێکخراوێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دەکەن ئەرکی ھەموو لایەکە ھەموو جۆرە ھاوکارییەکتان پێشکەش بکات.
