وه‌زیری دارایی عێراق: بەغدا 455 ملیۆن دۆلاری بۆ هەولێر ناردووە

وه‌زیری دارایی عێراق: بەغدا 455 ملیۆن دۆلاری بۆ هەولێر ناردووە
وەزیری دارایی عێراقی رایگەیاند کە حکومەتی عێراق بڕی 455 ملیۆن دۆلاری وەک بودجەی مانگی سێ ی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کردووە و تیشی، بەغدا پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر.

هوشیار زێباری، ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراقی وەک بودجەی مانگی سێ بڕی 455 ملیۆن دۆلاری داوەته‌ هەریمی کوردستان.
ئه‌وه‌شی خسه‌روو: هەردوو لا بەجێبەجێکردنی رێککەوتنامەکەی مانگی کانوونی یەکەم پابەندن، ناردنی ئەم بڕە پارەیەش پابه‌ندبوونی حکوومەتی عێراق بە ریککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌رده‌خات.

بە پێی قسەکانی زێباری ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بە حکومەتی بەغدای دەدات 300 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، لە زاری پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراقی بلاوکرایەوە، کە بەغدا لەم هەفتەیەدا بڕی 500 ملیار دیناری عێراقی، وەک بودجەی مانگی سێ بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت. دواتریش باسنیوز لە زاری چەند پەرلەمانتارێکی کوردستانەوە بلاویکردەوە، کە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لەبەغداوە بۆ هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست دەکات ەب دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی.





باسنیوز
Top