كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم: تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە
هیندرێن محەمەد هەروەها گوتی، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەكی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دابین نەكردووە. سەرەڕای ئەوەی بۆ ئەنجامدان و راپەراندنی كارەكانی كۆمسیۆن داوا بودجەمان كردووە، بەڵام هێشتا داواكاریەكە جێبەجێ نەكراوەو هیچ بڕە پارەیەكمان بە دەست نەگەیشتووە.
راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەشدا دابین كردنی بودجە بۆ كۆمسیۆنەكە دەبێتە هۆكارگەلێك بەوەی خێراتر لەئێستا بتوانین كارەكانمان رابپەرێنین و كارمەندان بۆ كۆمسیۆن دابمەزرێنین و ئۆفێسەكانیش بكەینەوە.
