نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی مار دەنخای چوارەمدا كرد

نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسەی مار دەنخای چوارەمدا كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2015/3/31 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری لە كەنیسەی مار یووخەننا لە شارۆچكەی عەنكاوە، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم، سەرۆكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بە دەستەی كەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵات و بڕوادارانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌، ڕۆڵی قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەمیشی، بە تایبەت لە بەهێزكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەكاندا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، بەرز نرخاند.
Top