ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رساڵ و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات
له دڵه‌وه هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاشووریی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ، له خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی له كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، كه به‌هۆی تیرۆر و دڕنده‌یی تیرۆرستانه‌وه، به سه‌دان هه‌زار خانه‌واده‌یان ناچار كراون ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و له ئاواره‌ییدا بگوزه‌رێنن.
هیوادارین جه‌ژنه‌كانی داهاتوو بۆ خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق، له سایه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیریدا بكرێنه‌وه و كۆتایی به تیرۆر و تیرۆرستان و بیری تاریكیان بێت.
هیوای جه‌ژنێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی ده‌خوازین و ئومێده‌وارین جه‌ژنی داهاتوو به شادی و كامه‌رانی له زێدی خۆیاندا پیرۆز بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/3/31
